دەربارە

تەلەفزیۆنی سەدا وەکو زمانحاڵی فەڕمی (ژیار بۆ پەروەردەو گەشەپێدانی مرۆیی)، ڕوویەکی نوێی شاشەیەو لەژێر ڕۆشنایی زانست و هزری پەروەردە و بەهای خێزاندا کاردەکات. وەکو کەناڵێكی ڕێنمایی زانست دەهێنێتە ژیانەوە، پەروەردە دەهێنێتە سەر شاشەکان، بەهاکانی خێزان دەپارێزێت. سەکۆیەکی میدیاییە بەئامانجی بەشداریکردن لە گەشەپێدانی تاك و کۆمەڵگە لە ڕێگەی پێشکەشکردنی بەرنامەی بەهادار و پڕ ماناوە.

ئامانجەکانمان

زیادکردنی هۆشیاری پەروەردەیی و زانستیی و کلتووریی و کۆمەڵایەتی لای سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگە.

بەشداریی لە هەڵمەت و کەمپینە گشتییەکانی بوژاندنەوەی بەها باڵاکان و ڕێگری لە ڕەزیلەتی ئەخلاقی.

بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی تۆکمە و تەبا لە ڕێگەی پاراستن و برەودان بە بەها ئایینی و خێزانی و کۆمەڵایەتییەکانەوە و گواستنەوەی ئەو بەهایانە بۆ نەوەی نوێ.

پاڵپشتیکردنی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی و بونیادنانی ئایندەیەکی باشتر لە ڕێگەی زانست و پەروەردەوە.

مۆڵەتی کارکردن

تەلەفزیۆنی سەدا خاوەنی مۆڵەتی فەڕمی و یاساییە لە (وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان / بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە). هاوکات، کەناڵەکە مۆڵەتی پەخشی ناوخۆیی هەیە و دەتوانێت لەسەر پلاتفۆرمە دیجیتاڵییەکانیش پەخش بکات. هەروەها دەتوانێت لە ڕێگەی ئینتەرنێت و ئەپڵیکەیشنی مۆبایلەوە بگاتە ڕێژەیەکی زیاتر لە بینەر.

شوێنی ئێمە

بنکەی سەرەکیی تەلەفزیۆنی سەدا لە شاری سلێمانییە و (بەشی ڕاگەیاندن)ی سەرجەم و لق و دەستەکانی (ژیار بۆ پەروەردەو گەشەپێدانی مرۆیی) وەکو بنکەی خۆی لە شارو شارۆچکەکاندا بەکاردەهێنێت.
شوێنی ئێمە